هۆکاری کۆنەبوونەی پەرلەمان ئاشکرادەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرەڕای گەڕانەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە سەفەرەکەیان لە دەرەوەی وڵات، بەڵام هێشتا هیچ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام نەداوە. پەرلەمانتارێکیش “هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات”.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مونا قەهوەچی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سەبارەت بە کۆنەبوونەوەی پەرلەمان، رایگەیاند “هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان، کاندیدن بۆ هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، کە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن”.  

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی یاسایی پەرلەرمانی کوردستان، زۆربەی ئەندامانی پەرلەرمان، وەرزی گرێدان و یاسادانانمان هەیە. مانگی ٧ و ٨ بە تەواوی لە پشووداین و هیچ دانیشتنێکی پەرلەمانی ناکرێت، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی پەرلەمان کۆنەبێتەوە.

قەهوەچی گوتیشی “لەدوای جەژنی قوربانەوە، کە دەکەوینە مانگی نۆوە، بێگومان پەرلەمان لەکاتی پێویستدا کۆدەبێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com