ئەمریکا هێرش دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی بژاردەی سەربازی لە سەر مێزە و لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی کیمیایی بۆ سەر ئیدلیب، ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر سوریا.

جۆزێف دانفۆرد، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە،٨ی سێبتەمبەر رایگەیاند، ئەگەر سوریا پابەندی هۆشدارەکانی ئەمریکا نەبێت و بیهەوێ چەکی کیمیایی لە ئیدلیب بەکار بهێنێ، بژاردەی سەربازی لە سەر مێزە و بە توندی بەرەوڕووی رژێمی سوریا دەبینەوە.

دانفۆرد دەشڵێت، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی بژاردەی سەربازی نەدراوە، بەڵام لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە گفتوگۆداین تاکو دوایین بڕیار تاوتوێ بکرێت.

سەرۆک ئەرکانی سوپا ئەوەشی راگەیاند، چاوەرێی بژاردەی سەربازی دەکەین و سەبارەت بە گرتنە بەردەم ئەم بژاردەیەش زانیاریەکانمان بەڕۆژ دەکەینەوە  وسەرۆکی لێ ئاگادار دەکەینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com