باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

باڵێوزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی لە عێراق، کە ئاگاداری خۆیان بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە٩-٩-٢٠١٨، باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. تێیدا هاوڵاتیانی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە لە کاتی بۆنە ئاینییەکانی مەزهەبی شیعەدا چالاکییەکانیان سنورداربکەن.

لە رۆژانی یەکەمی مانگی موحەرەمی ساڵی کۆچیدا،  رێوڕەسمەکانی رۆژی عاشورا ئەنجام دەدرێت. لەم رۆژردا شیعە مەزهەبەکان، شیوەن بۆ کوژرانی حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب، دەگێڕن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا، فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەکان و هاوڵاتییانی ئاگادار دەکاتەوە، کە لە رۆژانی عاشورا، نەڕۆنە ناو قەرەباڵخییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com