هەڵوێستی بەغدا لەسەر بۆردومانی بارەگاکانی حدک و حدکا

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩-٩-٢٠١٨، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی بۆردوومانەکانی دوێنی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە کۆیە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “بەزاندنی سەروەریی عێراق رەتدەکەینەوە”.

پێش نیوەڕۆی دوێنی (شەممە، ٨-٩-٢٠١٨) چەند موشەکێک لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکرات کران لە کۆیە، بەهۆیانەوە تاوەکو ئێستا ١٧ کەس، کە شەش کەسیان ئەندامی سەرکردایەتی حدک بوون شەهید بوون و زیاتر لە ٣٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە بەیاننامەکەیدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند “ئێمە لە وەزارەت جەختدەکەینەوە لەسەر پاراستنی ئاسایشی دراوسێکانمان و بەکارنەهێنانی خاکمان بۆ هەڕەشەکردن لە ئارامیی ئەم وڵاتانە، هەروەها بە تەواوەتی بەزاندنی سەروەریی عێراق رەتدەکەینەوە، لەڕێگەی بۆردوومانکردنی هەر ئامانجێک لەسەر خاکی عێراق، بەبێ هەماهەنگی پێشینە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، ئەمەش لەپێناو دوورخستنەوەی کەسانی مەدەنی لە کاریگەرییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com