مانگرتنی کوردی رۆژهەڵات دوو پەیامی تێدا بوو

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، مانگرتنی ئەمڕۆی شارەکان، پەیامێکی رۆشن بۆ حزبەکانی رۆژهەڵات هەیە، کە ئەویش یەکگرتووییانە. 

پاش ڕووداوی موشەکبارانی سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات لە کۆیە و لەسێ دارەکانی سێ زیندانی کورد لە رۆژی شەممە ٨-٩-٢٠١٨، ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە بانگەوازێکدا داوایان لەخەڵک کرد بە داخستنی دوکان و بازاڕەکان مانبگرن. ئەمڕۆش خەڵک بەدەم ئەم بانگەوازەوە چوو- و لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن بەڕێوەچوو، کە بەجۆرێک بە “ریفراندۆم” ناوی دەبەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سۆران نووری، ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی مانگرتنی خەڵکی رۆژهەڵات، رایگەیاند: لە مانگرتنی ئەمڕۆ شارەکان، پەیامێکی رۆشن بۆ حزبەکانی رۆژهەڵات هەیە، کە ئەویش یەکگرتووییانە، کە کاریگەری لەسەر خەڵک دادەنێ، ئێمەش هەموومان دەبێ ئەو پەیامە بە جددی وەربگرین، کە زیاتر هەماهەنگ و یەک گوتار بینلە مەیدانی کرداردا. هەروەها پەیامێکی بە کۆماری ئیسلامی ئێراندا، کە بە هیچ شێوەیەک حزبەکانیان لە بیرناکەن. 

سۆران نووری دەشڵێت، ئێمە (حزبەکانی رۆژهەڵات) رێگەیەکی دیکەمان لەبەردەم نییە جگە لە یەکڕیزی و هاوئاهەنگی. هەروەها پەیامی خەڵکی خۆمان پێگەیشت و لەداهاتوودا جێجەجێی دەکەین.

ئەو بەرپرسەی حدک ئاماژە بەوە دەکات، کە “ئەگەر حکومەتی ئێران جەکی جۆراوجۆر و موشەکی هەیە، ئێمەش وەک حزبەکان خەڵکمان لەگەڵە و ئەو سەرکەوتنەی لە ئەمڕۆ لە مانگرتنەکە بەدەستهات، دەتوانین وەک ریفراندۆمێکی گەورە ناوی ببەین، کە سەرکەوت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com