هۆشداری ئەمریکا بۆ ئەو فڕۆکانەی هێڵی ئاسمانی ئێران بەکاردەهێنن

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

بە هۆی ئەو جموجۆڵە سەربازییەی لە ناوچەکە هەیە، ئەمریکا هۆشداری دایە ئەو فڕۆکە نەفەرهەڵگرانەی، کە هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران بەکاردەهێنن.

فەرمانگەی فیدراڵی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمریکا، لە رێبەری نوێکراوەی، سەرنج خراوەتە سەر ئەو جموجۆڵە سەربازییەی بە هۆی پێکدادانەکان لە سوریا لە هێڵی ئاسمانی ئێراندا هەیە و داوا لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کراوە، خۆیان بپارێزن و وریا بن.

هاوکات نوسینگەی خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی، کە زانیاریی ئاسایشی سەبارەت بە کایە ئاسمانییەکان دەستەبەر دەکات، بڵاویکردەوە کاتێک فڕۆکەکان دەیانەوێت هێڵی ئاسمانی ئێران بەکاربهێنن، پێویستە خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەبەرچاوبگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com