ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی گفتوگۆ و دانیشتنێکی لەگەڵ باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق، جه‌ختى له‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و به‌هێزیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌.

بە گوێرەی ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٢-٩-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كان و دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ شاندی میوان جه‌ختیان له‌ پێویستی ڕۆڵی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پێكهێنان و هاوبه‌شى له‌ بڕیاره‌كانی حكومه‌تی داهاتوودا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ كرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشییان له‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران كرد.

بەپێی راگەیێندراوەکە، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆى بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌ربڕى و هیوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گفتوگۆى هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد‌ و جه‌ختى له‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و به‌هێزیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌ و به‌شداری و ڕۆڵی پۆزه‌تیڤی هه‌رێمى كوردستانى له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتووى‌ عێراقدا بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه‌كانی عێراق و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەروەها خۆشحاڵی خۆی به‌ به‌شداریی زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد، كه‌ تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هیوای خواست دوای هه‌ڵبژاردن حكومه‌تێك پێكبهێنرێت، كه‌ بتوانێت ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی، كه‌ پلانیان بۆ دانراوه‌، جێبه‌جێ بكات.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئه‌منی و سیاسییه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com