کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەی(یاسای گەمارۆی نوێنەرانی تیرۆرستی ئێران) گەڵاڵە دەکات

0

نوچەنێت

کۆنگرێسی ئەمریکی پڕۆژەیاسایەکیان بۆ بەرەنگربوونەوەی پێگەکانی ئێران لە عیراق، ئامادەکردووە.

ئامادەکردنی ئەم پڕۆژەیە دوای ئەوە دێت، کە شەوی ٧-٩-٢٠١٨، جەند هاوەنێک ئاراستەی ئەوشوێنانەکرا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، کە کونسوڵ و باڵیۆزی وڵاتانی بیانی لێیە.

رۆژی ٨-٩-٢٠١٨، ئێران بارەگا و کەمپەکانی حزبەکانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە ناوجەرگەی هەرێمی کوردستان، موشەک باران کرد.

ئاژانسی رۆیتەرز، لە راپۆرتێکدا دەڵێت، پڕۆژەی(یاسای گەمارۆی نوێنەرانی تیرۆرستی ئێران) لە کۆنگرێسی ئەمریکا گەڵاڵە کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی راپۆرتەکە، ئامانج لە بە یاساییکردنی ئەم پڕۆژەیە، بەرەنگاربوونەوەی ئەم میلیشاو هێزانەیە لە عیراق، کە لەلایەن ئێرانەوە هاوکاری دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com