راپۆرتێک لەبارەی دەستدرێژی قەشەکان بڵاو دەبێتەوە

0

نوچە-شپیگڵ

میدیاکانی ئەڵمانیا، پەردە لە سەر کەیسی گەندەڵی ئەخلاقی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر هەزاران منداڵ لە لایەن قەشەکانی ئەم وڵاتە هەڵدەدەنەوە.

بە گوێڕەی زانیاریەکانی شپیگڵ، لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ ٢٠١٤ هەزاران منداڵی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەندامانی کڵێساوە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، ئەو منداڵانەی کە بوونەتە قوربانی دەستدرێژی سێکسی، ژمارەیان دەگاتە ٣٦٧٧ منداڵ.

بە گوێرەی راپۆرتەکە،زۆربەی قوربانیان کوڕ و تەمەنیان خوار ١٣ ساڵ بووە .لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکە هاتووە: ژمارەی ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی،زیاتر لەو رێژەیە کە راپۆرتی کڵێساکانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com