نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبۆوە

0

نوچەنێت

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٣-٩-٢٠١٨، بنێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ  محه‌مه‌د ئه‌لناسری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌ ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كسانیی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و به‌تواناخستنى ئافره‌تان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

شاندەکە پێشوازی حکومەتی هەرێمی  له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ بواره‌كانی یه‌كسانیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، مافی ئافره‌ت، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌ سه‌خته‌كان، پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق، دووپات كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا  په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com