تورکیا بنکەسەربازیەکانی فراوانتر دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمرۆ پێنجشەممە،١٣ی سێبتەمبەر لە سەر زاری سەرچاوەیەک نزیک  سوپای تورکیا رایگەیاند، تورکیا بنکە سەربازییەکانی لە ئیدلیب فراوانتر دەکات.

سەرچاوەکانی نزیک لە ئۆپۆزسیۆنی رژێمی بەشار ئەسەد، بە رۆیتەرزیان گوتووە، ئامانج لەم بڕیارەی تورکیا، رێگرتنە لە روودانی کارەساتی مرۆیی لە نزیک سنوورەکانی.

ئەم نیگەرانیەی تورکیا دویا ئەوە دێ، کە گریمانەی هێرشی سەربازی سوپای سوریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب دەکرێ و، روسیا و ئێران پشتیوانی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەبن.

ئاژانسی رۆیتەر لە سەر زاری بەرپرسێکی ئەمنی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە، سوپای ئەم وڵاتە ئەم دواییانە ١٢ بنکەی سەربازی خۆی بە ناردنی هێز و جیهانی جەنگی بەهێزتر کردووە.

بەرپرسە ئەمنییەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە دەوڵەتی ئەنقەرە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا وەک دەستدرێژی سەربازی لێکدەداتەوە و لە بەرامبەردا ئامادەی نیشاندانی کاردانەوە یە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com