ئیمارات: هەڕەشەکانی ئێران زیاتر بووە

0

نوچە-واشنتۆن پۆست

باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریکا، لە یاداشتێکدا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاو بۆتەوە. سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران  وپالثشتی ئەم وڵاتە بۆ تیرۆریزم هۆشداری دەدات.

«یوسف العتیبه»، باڵێۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٣-٩-٢٠١٨ لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاو بۆتەوە. دەڵێت، لە کاتێکدا ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان بە پارێزەوە لە گەڵ ئێران هەڵسوکەوت دەکەن، ئیمارات دژ بە مەترسیدارترین دەست و پێوەندەکانی ئێران وەستاوەتەوە.

«یوسف العتیبه» جەختی لە سەر  مەترسییەکانی ئێران و حوسییەکانی یەمەن کردۆتەوە و لەبارەی پەرەسەندنی قەیرانی مرۆیی و سیاسی لە یەمەن، هۆشداری دەدات.

بە گوتەی ئەم دبلۆماتکارەی ئیمارات، هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر تەنها قاعیدە بە مەترسی دابنرێ، مەترسی گەورەتر حوسییەکانی ژێر پشتیوانی ئێرانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com