حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە حزبەکانی رۆژهەڵات

0

نوچەنێت

گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا داوا لە پەکەکە و حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات، بیانوو نەدەنە دەست وڵاتانی تورکیا و ئێران، بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی شەممە ٨-٨-٢٠١٨، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە موشەک هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەردوو لایەنی حزبی دیموکرات (حدکا و حدک) لە کۆیە و بەو هۆیەوە ١٧ کادر و پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند “ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە کارەکانمان، بەردوامیش دەبین و داواشمان لە ئەمریکا کردووە، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی کەرکوک و ناوچەکانی، هەماهەنگی سێ لایەنە دروست بکەن و بیپارێزن”.

ئاماژەی بە ناوچە سنووریه‌كانی باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دا و گوتی “هەوڵمانداوە ئاوادانیان بکەینەوە، بەڵام بەهۆی بوونی پەکەکە و حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەو ناوچانە و بوونی ململانێ، نەتوانراوە وەک پێویست کاریان بۆ بکەین.

 دزەیی داواشی لەو لایەنانە کرد، بیانوو مەدەنە دەست ئەو وڵاتانە، تا هەرێمی کوردستان نەکەنە ئامانج و دەڵیت: هەرچەندە ئەوە نابێتە پاساو تاکوو ئەو وڵاتانە دەستدرێژی بکەنە سەر هەرێم، چونکە لەڕێگەی گفتوگۆوە دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن، نەک بە توندوتیژی”.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێم، لەبارەی نائارامی و بوونی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاشکرای کرد، کە داوایان لە ئەمەریکا کردووە، بۆ پاراستنی ئاساییشی ئەو ناوچانە، بە هەماهەنگی هەرسێ لایەنی حکومەتی هەرێم، بەغدا و ئەمەریکا هەبێت. گوتیشی “تا ئێستا کار بەو بابەتە نەکراوە، لە کاتێکدا ئێمە دەزانین ڕۆژانە هاوڵاتیانی کورد بە دەست پاشماوەکانی داعشەوە تووشی کارەسات دەبنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com