زانیاری نوێ لەسەر دۆزینەوەی تەرمی سێ پێشمەرگەکە

0

نوچەنێت: تایبەت

فەرماندەیەکی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەو سێ تەرمەی، کە دۆزراونەتەوە، پێشمەرگە بوونە لە لیوای ٩، کە کاتی خۆی شەهید کراون.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا زیاتر لە ٦٠ پێشمەرگە بەدیل گیران و زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە ١٠ هەزار پێشمەرگەش برینداربوون.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، لیوا حەمە رێگر، جێگری بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی هێزی پێشمەرگە، لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی ئەو سێ پێشمەرگە، رایگەیاند: ئەو سێ تەرمەی کە دۆزراونەتەوە، پێشمەرگە بوونە لە لیوای ٩، کە کاتی خۆی شەهید کراون و تەرمەکانیان کەوتۆتە دەستی داعش. 

لیوا حەمە رێگر دەڵێت، ئەو سێ تەرمە، رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، تاکو پشکنینیان بۆ بکرێت، چونکە ناناسرێنەوە. دواتر بە گوێرەی پشکنینەکە رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوان لەو پێشمەرگانە لە رۆژی ٣٠ی مانگی ئەیلولی ٢٠١٤ دا لە باشووری كەركوك لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا لەگەڵ داعش شەهید كران و ئەوی دیكەشیان بە برینداری كەوتووەتە دەستیان.

بەپێی ئەو ناسنامانەی كە لەگەڵ ئێسك و پروسكەكاندا بووە، پێشمەرگەكان ناویان (هۆشەنگ عەبدولڕەحیم) كە دانیشتووی قەزای خەباتە لە هەولێر و (رەجەب حەسەن) دانیشتووی تۆپزاوایە لە هەولێر و (زیاد ڕەشید)ە كە پلەكەی نەقیبە و خەڵكی شاری كۆیە-یە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com