ھۆزە عەرەبەکان پشتگیری خۆیان لە لیستی پارتی راگەیاند

0

نوچەنێت

ھۆزە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان داوا دەکەن عەرەبەکانی ھەرێمی کوردستان، دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی بدەن.

شێخ مزاحم ئەلحویت، گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند “ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاوارەکانی عەرەبیان کردووە، ھیچ کاتێک لە یاد ناکرێت، چونکە ئەوان لە ھەرێمی کوردستان ھیچ کات ھەستیان بەوە نەکردووە ھاوڵاتی ھەرێم نین و ھەمیشە وەکو ھاوڵاتی ھەرێم مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.”

شێخ مزاحم ئەلحویت دەڵێت “ھەڵوێستەکانی مەسعود بارزانی، بەرامبەر بە عەرەب جێگەی ڕێز و شانازین، چونکە یەکەمین سەرۆک بووە، کەرامەت و شەرەفی عەرەبەکانی پاراستووە، کاتێک لە شەڕی داعش ئاوارە بوونە”.

ئەلحویت باسی لەوەش کردووە، کە “بە ھۆی ئەو ھەڵوێستانەی پارتی بەرامبەر بە عەرەبەکان ھەیبووە، ئێمەش پشتگیریی خۆمان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی دووپات دەکەینەوە و داوا لە ھەموو عەرەبەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین، کە مافی دەنگدانیان ھەیە، دەنگ بە لیستی پارتی بدەن وەکو وەفایەک بۆ ئەو ھاوکارییەی ئەوان بۆ عەرەبەکانیان کردووە و خزمەتی ئەوانیان کردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com