پلانی بەشێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئاشکرا دەکرێ

0

نوچەنێت

پەرلەمانتارێکی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، کە چەند کەسایەتییەکی هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ هەینی ١٤ی سێپتەمبەر، بەرهەم ساڵح، لەماڵی کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆبووەوە و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.

ئەمڕۆ هەینی ١٤-٩-٢٠١٨، مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، لە خولی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسبووک و توێتەر نوسیویەتی ”دوای ھاوپەیمانی، لە ئایندەی نزیک حزبی تر دەچێتەوە ناو یەکێتی“.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، کە ئێستا وازی لەو بزووتنەوە هێناوە، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە لە رێککەوتنی ھاوپەیمانی و یەکێتی، چەند کەسایەتییەکی دیاری ھاوپەیمانی دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com