شارەوانی وێنە و دروشمی ھەڵبژاردن لێدەکاتەوە

0

نوچەنێت

شارەوانی شارۆچکەی سۆران، ھەڵمەتی لێکردنەوەی ئەو وێنە و دروشمانەی ھەڵبژاردنی حزب و کاندیدەکانی دەستپێکرد، کە سەرپێچی رێنماییەکانی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی شارۆچکەی سۆران لە راگەیاندراوێکیدا، ئاگاداری گشت حزب و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدان دەکاتەوە، کە پاپەند بن بە رێنماییەکانی پڕوپاگەندەی کۆمسیۆن و خۆیان بپارێزن لە ھەڵواسینی پۆستەر و وێنەکانیان لە شوێنە رێگە پێنەدراوەکان.

لە راگەیەندراوێکدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بەداخەوە سەرپێچی لە ھەڵواسینی وێنە و دروشمی حزب و کاندیدەکان لە سەنتەری شاری سۆران و شەقامە گشتییەکان ھەبووە و تیمەکانی شارەوانی سۆران، ھەڵمەتی لێکردنەوەی ئەو وێنە و دروشمانەی ھەڵبژاردنی حزب و کاندیدەکان دەستپێکردووە.


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com