هێرش کرایە سەر دیمەشق

0

نوچە-ئاژانسەکان

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ و میدیاکانی سوریا، ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق.

ئیسرائیل بەرامبەر بە بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە. روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا پشتڕآستی دەکاتەوە ئامانجی هێرشەکە، جبەخانەیەکی هێزەکانی ئێران یان حزبولڵای لوبنان بووە.

ئاژانسی هەواڵدەریی ئەڵمانیا، لە سەر زاری هاوڵاتیانی سوریا بڵاو کردۆتەوە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بیستراوە.

رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی مافەکانی مرۆڤ  بۆ سوریا، بە ئاژانسی ئاسۆشیتێدپرێسی گوتووە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەی ئیسرائیل، بنکەیەکی تەقەمەنی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کراوەتە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، کە بەستراوە بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، ئەم هێرشەی بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق پشتڕاست کردۆتەوە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com