هەڵوێستی پەمپیۆ لەبارەی پەیوەندی جۆن کێری لەگەڵ ئێران

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە نوێترین لێدانی سەبارەت بەرێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران، ئەم رێککەوتنە بە شکستخواردوو وەسف دەکات.

پەمپیۆ جەخت دەکاتەوە، کە واشنتۆن خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەم رێککەوتنەیە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا دەڵێت، رێککەوتنی ئەتۆمی رێگاکانی بەردەم ئێران، بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دانەخستووە و هەربۆیە بە رێککەوتنێکی شکستخواردوو هەژمار دەکرێت.

سەبارەت بە پەیوەندی جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە گەڵ ئێران، مایک پەمپیۆ نووسیویەتی، پەیوەندی جۆن کێری لە گەڵ گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریزمی دەوڵەتی،بێ وێنە و دژ بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com