پارتی بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەیاری دەکات

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پارتی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت و دەڵێت”کاندیدمان بۆ ئەوپۆستە هەیە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦-٩-٢٠١٨، لە درێژەی دانیشتنەکانی خولی نوێی پەرلەمانی عێراقدا، دکتۆر بەشیر حەداد، کاندایدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەدەستهێنانی ١٨٥ دەنگ بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا. بڕیاریشە رۆژی سێشەممەی داهاتوو  ٢٥-٩-٢٠١٨ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ دانیشتنێک ئەنجامبدات و سەرۆککۆمار، دیاری بکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەشار کیکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان،  لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بەپۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، رایگەیاند”ئێمە پۆستی سەرۆککۆمار، بە ئیستیحقاقی خۆمان دەزانین و کاندیداشیمان بۆ ئەو پۆستە هەیە”.

بەشارکیکی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کاندیدانەی پارتی دیاریکردوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، هەموویان ئەندامانی سەرکردایەتی پاتین و پێشتریش پۆستیان هەبووە لە ناو حکومەتی عێراق.

هەروەها یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پۆستی سەرۆککۆمار بە مافی خۆی دەزانێت، کەبۆ ماوەی سێ خولە ئەو پۆستەی لایە، ئێستاش  بەربژێری بۆ ئەو پۆستە هەیە. تاوەکو ئێستاش باس لە مەلا بەختیار، لەتیف رەشید و دکتۆر محەممەد سابیر دەکرێت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com