ئێران هەڕەشە دەکات

0

نوچە-شپیگڵ

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دەڵێت، یەکێتی ئەوروپا دەبێ خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرهاویشتەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئامادە بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وتووێژ لە گەڵ هەفتەنامەی ئەڵمانی شپیگڵ، زمانی هەڕەشە بەکار دێنێ و دەڵێت، تاران بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و بێ هەڵوێست بوونی یەکێتی ئەوروپا، رەنگە ئاستی هاوکارییەکانی لە گەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان کەم بکاتەوە.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ئەگەری بەردەوام بوونی گوشارەکانی سەر ئێران، رەنگە بڕیاربدەن رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم  زیاتر بکەن.

زەریف هەروەها دانوستان لە گەڵ ئەمریکا رەدتەکاتەوە و دەڵێت، کاتی خۆمان بە وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا بە فیڕۆ نادەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com