کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هۆکاری دانانی سزاکانیان ئاشکرادەکات

0

نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان،رایدەگەیەنێت، هەر قەوارەیەکی سیاسی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن پێشێلكاری كردبێت سزا دراوە. سزاکان کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان هەبووە.

بڕیارە٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، ١١ ی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرجەم شارو چارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد،  هاوکات لەگەڵ دەستپێکی بانگەشەکانیش کۆ مەڵێک پێشێلکاری لەلایەن لایەنەسیاسییەکانەوە ئەنجامدرا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەکاریگەری سزاکانی کۆمسیۆن لەسەر پێشێلکارییەکانی بانگەشی هەڵبژاردن ڕایگەیاند”بێ گومان هەموو پڕۆسەیەک، کە سزادیاری دەکرێت، هۆکاری خۆی هەیە، ئامانج لێی بۆ کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکانە، بەبڕوای ئێمە کاریگەری باشی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان”.

شێروان زرار، هەروەها دەڵێت”ئەگەر کۆمسیۆن سزای دیاری نەکردایە، پێشێلکاری لەوەی ئێستاکە زۆر زیاتر دەبوو، بۆیە تاڕادەیەکی باش کۆنتڕۆڵکراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com