زانیاری نوێ لەسەر دابەشکردنی موجە

0

نوچەنێت: تایبەت 

بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد، کە بەغدا ٣١٧ ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە و بڕیارە تا هەفتەی داهاتووش موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بۆ دابەشکردنی موچەی موچەخۆران، پشت دەبەستیت بە ٣٧٨ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کە لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەکەوێت و داهاتی ناوخۆ؛ هەروەها ٣١٧ ملیار دیناری بە‌غدا.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، بەرپرسێک وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی رەوانەکردنی پارە لە لایەن بەغداوە، رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩-٩-٢٠١٨، بەغدا ٣١٧ ملیار دینارەکەی رەوانەی هەرێمی كوردستان کردووە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، بڕیارە تاوەكو كۆتایی هەفتە وەزارەتی دارایی موچەی سەرجەم وەزارەتەكانی دابەشبكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com