یەکێتی چارەنووسی بەرهەم ساڵحی یەکلاکردەوە

0

نوچەنێت

ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بە فەرمی رایگەیاند، نامەکەی بەرهەم ساڵحی بۆ گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی پەسندکردووە و دواتریش وەک کاندیدی حیزبەکە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەستنیشانکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، “لە کۆبوونەوەکەدا لە پرۆسەیەکی دەنگدان، د. بەرهەم ساڵح بە ٢٦ دەنگ بووە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، هەریەکە لە د. محەممەد سابیر ١٥ دەنگ و لەتیف رەشید ١ دەنگیان بەدەستهێناوە”.

لە راگه‌یێندراوێکدا ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سول، جێگری سكرتێری گشتى له‌ سلێمانى ئاماژەی بە گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح کرد.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌مه‌به‌ستنى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێز و تواناكان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى و خه‌ڵكى كوردستان، پێشوازى له‌ نامه‌كه‌ى د. به‌رهه‌م ساڵح كرد، بۆ هاتنه‌وه ‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ى خۆی و هه‌ڤاڵه‌كانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان”.

ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یەکێتی دەڵێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، وه‌كو کاندیدی حیزبەکەی بۆ سه‌رۆككۆمارى عێراق ده‌ستنیشانكردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com