بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک یەکەم هەنگاو نرا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، پارتی و یەکێتی لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، دۆخی کەکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ناسەقامگیرە و تا ئێستاش دۆخی ئەو شارە ئاسایی نەکراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەیتوانیوە هیچ کۆبوونەوەیەک بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕایگەیاند “یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، لیژنەیەکی چوار کەسی، کە پێکهاتووە، لە دوو ئەندامی یەکێتی و دوو ئەندامی پارتی، بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک درووستکردووە، لیژنەکەش دەستیان بەکارەکانی خۆیان کردووە”.

عەسکەری گوتیشی “کاری سەرەکی لیژنەکەیان ئامادەکارییە بۆ گەڕانەوەی لیستی برایەتی بۆ کەرکوک. هەروەها بەشێکی دیکەی کارەکانی ئەو لیژنەیە، باسکردنە لە دانانی پارێزگاری کەرکوک”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com