ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پۆستێکی فەیسبووک لێکۆڵینەوە دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشە ئاردی ئەم مانگەی سیدسادق، هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کاسترۆ مەعروف، سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵى لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، سەبارەت بە دەنگۆی خراپی ئاردی ئەم مانگە لە قەزای سەیدسادق، رایگەیاند “دوای ئەوەی، کە لایەن ھاوڵاتییەکی قەزای سەیدسادق، لەریگای فیسبوکەوە بلاوی کردەوە، کە ئاردی ئەمجارە بۆنی لێ دێت و ترشاوە، ھەر ئەوکاتە وەک لیژنەکەمان کەوتینە پەیوەندی کردن، دواتر لیژنەی چاودیری قایمقامیەتی قەزاکە، خۆیان پەیوەندیان پەێوەکردین سەبارەت بەو بابەتە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد“.

کاسترۆ مەعروف ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییان بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەویێڵە کردووە و ئەوانیش لیژنەیەکی تایبەتمەندیان ناردووە بۆ سەیدسادق و خۆیشی مەیدانی سەردانی کارگەکە و وەکیلە کانی ئاردی کرد، ئەوە دەرکەوت، کە ئاردەکە کێشەی نییە، تەنھا بەشێک لە وەکیلەکان شوێنەکەیان گونجاو نییە بۆ ھەڵگرتنی ئارد لەبەر نەبوونی ساحیبە و کۆمەڵێک پێداویستی تر.

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ گوتیشی “ھەر ھاوڵاتییەک گرفتی لەو ئاردە ھەیە کارگەی ئاردەکە بۆی دەگۆڕێت و ھەر رەخنەیەکیشیان ھەبێ، دەتوانن سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com