ئەمریکا: ئێڕان گەورەترین پشتیوانە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جارێکی دیکە ئێرانی بە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە ئاستی جیهاندا ناساند و تاران بە بەردەوام بوون لە سیاسەتی دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی جیهان تۆمەتبار دەکات.

لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی سێبتەمبەر بڵاو بووەوە، هاتووە: ئێران و ئەو گروپانەی، کە بەوەکالەتی تاران چالاکن، پەرە بە قەیران و ئاڵٶزیەکانی وڵاتانی ئەفغانستان، بەحرێن، عێراق، لوبنان و یەمەن دەدەن.

لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٧، ئێران بە هەوڵدان بۆ خستنی حکومەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار کراوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی دەزگای دیپۆماسی ئەمریکا، میلیشیاکانی ئێران و گروپەکانی ژێر پشتیوانی تاران، لەوانە حزبوڵڵای لوبنان، ئەزموونی باشیان لە شەڕی سوریا بە دەستهێناوە و ئەم ئەزموونە دەگوازنەوە بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com