بارزانی و ئەلحەبوسی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ بارزانی، لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری، کۆبووەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ شەممە ٢٢-٩-٢٠١٨، لە سەلاحەدین، بارزانی لەگەڵ محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری کۆبووە و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان، لە هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەوڵەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون، كە پێویستە هەموو لایەك لە پڕۆسەی سیاسی، پابەندی وادەی دەستوورییەکان بن. هەروەها جەختیش لە پابەندبوون بە هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكان لە پڕۆسەی حوكمڕانیدا كرایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com