هەڵوێستی لیژنەی مافی مرۆڤ-ی پەرلەمان لەسەر هێرشکردنە سەر نانەواکە

0

نوچەنێت: تایبەت

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە تێیدا کەسێک بە دەمانچە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیەک و برینداری دەکات و پۆلیسی سلێمانیش ڕایگەیاند، ئەو کەسە سەرۆکی باندێکی تاوانکاریە دەستگیرکراوە، ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان “بەهەموو شێوەیەک ئیدانەی دەکەین، ئەمە سوکایەتی کردنە بە مرۆڤ”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئایدن مەعروف، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆییەی، کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، رایگەیاند “بەداخەوە ئەم جۆرە حاڵەتانە ڕوودەدەن، ئێمە وەکو لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک ئیدانەی دەکەین و جێگای قبوڵکردن نییە، چونکە ئەمە سوکایەتی کردنە بە مرۆڤ و شکاندنی شکۆی مرۆڤە”.

ئایدن مەفروف گوتیشی “پێویستە دەزگا ئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، گرنگی تەواوی پێبدەن و رێگری بکەن لە دووو بارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە، کە دەبنە هۆی شکاندنی شکۆی مرۆڤ”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت “ئەم جۆرە ڕووداوانە کاریگەری خراپیان، لەسەر کۆمەڵگا دەبێت، بۆیە پێویستە بە جددی کاری لەسەر بکرێت، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هەر مۆڵەتێکی چەک هەڵگرتن، کە دەداتە هاوڵاتیان، دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا بێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com