تیرۆری ژنانی عیراق و مەترسییەکانی

0

نوچەنێت

تەنانەت لە  عێراق کە عادەتی بە توندوتیژی گرتووە. ئەم وێنانە سامناک و تۆقێنەرن. پیاوێکی ماتۆڕسوار، لە تەنیشت سەیارەیەکەوە، سێ فیشەک بە تارا فارسەوە دەنێت.

تارا لە سەر شەقامێکی بەغداد دەکوژرێت. کوشتنێک کە لە لایەن کامێرا شاراوەکانەوە تۆمار دەکرێت. ئەم وێنانەی بۆ  عێراقییەکان کە چەندین ساڵە ئەزموونی شەڕی ناوخۆیان هەیە، شتیکی سەیر و سەمەرە نییە.

بەڵام تەرمێک کە لە سەر کورسی سەیارەکە شەڵاڵی خوێن بووە. هی دەموچاوێکی سیاسی فەرمی، شەڕ خواز یان فەرماندەیەکی سەربازی نییە. تەرمی شاجوانێکە، ژنێکی جوان. بەناوبانگ و سەرنجڕاکێش. یەکێک لە چوارژنی ناوداری عێراق کە بە زەبری گولە، بە شێوەیکی کتوپڕ و خێرا گیانی لێ دەستێندرێ.

ئەم چوار ژنە یەکتریان نەناسیوە، بەڵام ژیانیان پڕە لە خاڵی هاوبەش. هەموویان لە رووی کۆمەڵایەتییەوە ناسراو و چالاک بوونە. ئامادە بوونێکی جیاواز. جیاوان لە دۆخێک کە کۆمەڵگای عێراقی بەڕێی دەکات.

کوشتنی الفارس، خاڵی گۆڕانی ئەم تیرۆرانەیە کە سەرنجی رای گشتیی بۆ لای خۆ راکێشا. بووە هۆی هاتنە  ئارای کۆمەڵێک باس  وخواست. ئەوەی کە دوای ١٥ ساڵ لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، دۆخی گشتیی ژنانی عێراقی چۆنە، ئەوەی کە ئازادیە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسییەکان چۆن دەتوانێ وەهاقەیرانێکی بەدوادا بێت، پرسیارە سەرەکییەکانن.

مەرگی الفارسی تەمەن ٢٢ ساڵە کە رۆژی هەینی، ٢٨ی سێبتەمبەری ٢٠١٨ تیرۆر کرا، دوابەدوای کوژرانی سعاد العلی، ژنە چالاکوانی عێراقی بوو کە لە بەسرە تیرۆر کرا. رشا الحسن و رفیف الیسیری، دوو ژنی دیکەی عێراقی بوون کە بە مەودای یەک هەفتە کوژران. عێراق لە دۆخیکی مەترسیداردایە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتبووی ئەم کوشتانانە بە رێکەوت  نین. بەڵێنی دابوو کە بکوژەکان دەستگیر بکات، بەڵام ژنانی  عێراقی زیاتر لە هەمووان بەپەرۆشن بۆ ئاشکرابوونیان. زینب سلبی، بەرێوەبەری رێکخراوی ژنان لە واشنتۆن دەڵێت، ژنان لە هەموو لایەکەوە و لە هەموو شوێنێک لە ژێر گوشار و هێرشدان.

الفارس لە گەڵ نەریت و دیاردە کۆنەکان نەبوو. بێوەژنێک و دایکێک بوو کە لە تەمەنی ١٦ ساڵی ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو. بە  تەنوورە و ئارایشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەوت.٧،٢ ملیۆن کەس فاڵۆوێرسی ئینستاگرامی هەبوو، لە تویتەر، فەیسبووک و یۆتیۆب کەسایەتییەکی ناسراو بوو. کۆی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە لە عێراق لایەنگریان هەیە، بەڵام ناوبانگ بۆ ژنانە دوو ئەوەندە مەترسیدارترە.

الفارس کە لە دایکێکی شیعەی لوبنانی و باوکێکی مەسیحی چاوی بە دنیا هەڵێنابوو، لە زۆریەک لە بوارەکانی ژیانیدا گرنگی بە  بەها و شتەباوەکانی عێراق نەدەدا. ناوبانگەکەی ببووە کێشە لە بەردەم پێوەرە دوانەکانی ژیان، کە زۆرێک لە عێراقییەکان بە دەستیەوە دەناڵێنن، کە چی نایانهەوێ بەرەنگاری ببنەوە.

کاردانەوەکان بەرامبەر بە کوژرانی الفارس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ،لە گەڵ ئەوەی کە هاوپەرۆشی  وهاوخەمییە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لە گەڵە. رەنگدانەوەی ئەو واقعەیە کە شێوەی ژیانی عێراقییەکانی جەمسەربەندی کردووە. بۆ نموونە میدیاکارێک ناوی ئەوی بە فاحشە هێنابوو، بەڵام دواتر بە هۆی ئەم قسانەوە لە کارەکەی دوور خرایەوە.

کەمێک دواتر مەرگی رفیف الیسیری ،جوانکاری هەبوو. ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری هەبوو. ئەم ژنە ٣٢ ساڵەیە بە بوکی عێراق ناوبانگی دەرکردبوو. هەفتەیەک دواتر تەرمی بێ گیانی ژنێکی دیکە لە ناو ماڵەکەی دۆزرایەوە، هۆکاری کوشتنەکەی نادیارە، ئەو رشا الحسن بوو، پسپۆڕی جوانکاری.

رەسوڵ کامیل، چالاکێکی مەدەنی و شارەزای بواری توندوتیژی دەڵێت، ئەوەی بە سەر ئەم ژنانە هاتووە،هەڕەشەیەکی گەورەتر بۆ سەر ژنانی عێراق بە گشتی، ژنانێک کە دەیانهەوێ بە دوور لە جیاوازی ئایینی، مەزهەبی و قەومی  ئازادانە بژین. جیاوازی هەمان ئەو فاکتەرەیە بۆ مەترسی خستۆتە سەر ژنانی عێراقی.

سورا ئەحمەد، خوێندکارێکی بەغددای پێیوایە، ئەم کوشتنانە ناتوانن روانینی نەریتی خەڵک سەبارەت بە ژنانە بگۆڕن. ئێمە پێشتریش ئەم توندوتیژانەمان ئەزموون کردووە. خانەی لەشفرۆشەکانیان بۆردوومان کردووە،. پەلاماری یانەکانی شەوانە دراوە. پەیامەکەیان روونە. سنوری خۆتان بزانن، دەترسێم خەڵک ئەم پەیامانە بەو جۆرەی هەیە وەربگرن. پێم وانییە ئەم تاوانانە کۆتایی پێ بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com