بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

سەرۆکۆماری عێراق و سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە دیدارێکی هاوبەشدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی ئەم وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە گەڵ بەرهەم سالح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

دوو لایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی داهاتوو گفتۆیان ئەنجام داوە.

باشترکردنی بواری خزمەتگوزاری، پێکهێنانی هەلی کار و رێکارەکانی بە کردەیی کردنی ویست و داخوازیەکانی خەڵکی عێراق، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەی نێوان بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com