لەبارەی رێگری کردن لە کۆسرەت رەسول روونکردنەوە دەدرێت

0

نوچەنێت

راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان دەنگۆی رێگری لە چوونی کۆسرەت رەسول بۆ هەولێر رەتدەکاتەوە و دەڵێت “دڵنیاین خه‌ڵكى كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن”.

لە روونکردنەوەیەکدا، راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی لەژێر ناوی (ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده‌) رایگەیاندووە “له‌ دوێنێوه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕ و په‌یچى سۆشیالمیدیاى  ئاراسته‌كراو، كه‌ پیشه‌یان شێواندنى راستییه‌كان‌ و چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵكه‌، هه‌واڵێكى بێبنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ دوێنێ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى، جێگرى سكرتێرى گشتى رێگەى پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شارى هه‌ولێر.”

راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی جەختدەکاتەوە “سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى راستیان نییه ‌‌و دروستكراون‌”.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “ئەم هەواڵانە به‌ مه‌رامى تێكدانى ئارامى كوردستان ‌و دڵه‌ڕاوكێ لاى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه. دڵنیاین خه‌ڵكى كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن، كه‌ سه‌رچاوه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ متمانه‌یه‌كیان نییه”‌. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com