هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

0

نوچەنێت

نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەی جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان بە شەفافەیت و بە خێرایی بەڕێوەبچێت. 

یان کۆبیش، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کرد لە هەولێر و بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند “بۆ ئێستا هیچ قسەیەک ناکەم، تەنیا ویستوومە بێم و سەردانێک بکەم، زۆر دڵخۆشم، کە هاتووم چەند زانیارییەکی سەرەتاییم لەبارەی پرۆسەی لێکۆڵینەوە و یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان وەرگرتووە، دووپاتی دەکەمەوە، کە پێویستییەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە تەواو شەفاف بێت و هاوکات لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوبێت”.

نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گوتی “هیوادارم هەردوو پێوەرەکەش شەفافییەت و خێرایی لە ئەنجامدانی پرۆسەکە بەتەواوەتی رێزیان لێبگیرێت، خۆشحاڵم، کە کۆمیسیۆن لێرە پەیڕەوی لە هەردوو پێوەرەکە دەکات”.

تاوەكو ئێستا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ٣٠ـی ئەیلوول رانەگەیێندراوە، ئەوەش پەیوەندی بەو هەزار و (٤٥) سكاڵایەوە هەیە، كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەوە تۆماركراوە‌ و جگە لەوە زیاتر لە ٢٠٠ سندووقیش قردێلەی سووریان پێوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com