یەکێتی رەتیدەکاتەوە

0

نوچەنێت-تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی خولی پێشووی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، رەتیدەکاتەوە کە حیزبەکەی هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ پارتی کردبێت لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک و ڕایدەگەیەنێت”پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و پۆستی پارێزگاری کەرکوک، دووروو نزیک هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نییە”. 

دوای ئەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەهەڵبژاردن لەپەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە.  دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە گوایە یەکێتی و پارتی، لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک رێککەوتبن کە بدرێت بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لەبەرامبەریشدا پارتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی، ڕەتیکردەوە کە حیزبەکەی رێککەوتنی لەگەڵ پارتی کردبێت، بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە بەرامبەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک، دەڵێت”پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و پۆستی پارێزگاری کەرکوک، دووروو نزیک هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نییە. پۆستی سەرۆککۆمار بە هەڵبژاردن یەکلایی بووەتەوە. پۆستی پارێزگاری  کەرکوک  بەهەموو پێوەرێک پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە”.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە” کاتی خۆی ئێمە لەگەڵ برایانی پارتی وا ڕێککەتبووین، کە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی بێت، لەبەرامبەریشدا پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکێتی بێت،ئەگەر بەرکورد کەوت”.

محەمەد عوسمان، زیاتر  ڕوونیکردەوە، گوتی” برایانی پارتی هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمیان داوە بە سەرۆک وەزیرانی هەرێم. ئێستاش سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم هەدووکیان لەلای پارتییە. لەبەرامبەردا بەپێی ڕێککەتنەکە دەبوایە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتی بێت، دوای ئەوەشی کەئێمە ڕێککنەکەوتین بۆیە چووینە ناو هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە لەپەرلەمان و کاندیدەکەی ئێمە دەنگی هێنا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com