گۆڕان هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت-تایبەت

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو تەزویرە زۆرەی کراوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر لانەبرێت، گۆڕان واژۆ لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ناکات.

ئێوارەی ڕۆژی  ٤-١٠-٢٠١٨،  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان،  ئەنجامی بەرایی لە ٨٥٪ ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند. پاتی دیموکراتی کوردستان   ٥٩٥٥٩٢ دەنگی بەدەستهێنا، یەکێتی نیشتمانی کوردستان  ٢٨٧٥٧٥ دەنگ، بزوتنەوەی گۆڕان  ١٦٤٣٣٦ دەنگ،  نەوەی نوێ ١١٣٢٩٧ دەنگ، کۆمەڵی ئیسلامی ٩٤٩٩٢ دەنگ و بەرەو ئیسڵاح ٦٩٤٧٧ دەنگیان بەدەستهێناوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، قارەمان قادر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن، رایگەیاند”ڕێژەی ئەو دەنگە زۆرەی کەتەزویرکراوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نزیکەی ٣٥٠ هەزار دەنگ دەبێت، ئەگەر لانەبرێت و هەموو ئەوسکاڵایانەی کەکراوە بەڕێگەی یاسایی نەکرێت، ئەوا بزووتنەوەی گۆڕان واژۆ لەسەر دەرەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە ناکات”.

قارەمان قادر، دوا لەحیزبەکەشی دەکات بەهیچ شێوەیەک نەچێتە ژێرباری واژۆکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکەوە بەبێ لادانی تەزویر، گوتیشی”ئەگەر ئەو تەزویرە زۆرەی کەکراوە لە هەڵبژاردن لانەبرێت، پێویستەکا تانەی لێبدات و پەناش بباتە بەر دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان”.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد،ئەگەر هەریەک لەبزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، واژۆ لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن نەکەن، ئەوا هەڵبژاردنەکە کۆتایی پێدێ و هەڵدەوە شێتەوە، دەبێت کات دیاری بکرێت بۆ هەڵبژاردنێکی تر لەهەرێمی کوردستان.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com