چاوش ئۆغڵو سەردانی هەولێر دەکات

0

نوچە-العهد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەردانی عێراق دەکات .

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بڕیارە سبەی پێنجشەممە،١٠ی ئۆکتۆبەر سەردانی عێراق بکات و لە گەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.

بڕیارە لەم سەردانەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، چاوش ئۆغڵۆ لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرانی عێراق کۆبێتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها بڕیارە سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات و، لە گەڵ گەورە بەپرسان کۆبێتەوە.

چاوش ئٶغڵۆ لە سەردانەکەی بۆ بەغدا  وهەولێر، پرسی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لە گەڵ ئەم دوو لایەنە تاوتوێ دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com