ژمارێک کۆچبەر لە ئیجە نقوم بوون

0

نوچەنێت: تایبەت

سكرتێرى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران رایدەگەیەنێت، ٣٥ كۆچبه‌ر كه‌ له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌دا له‌ ده‌ریاى ئیجه‌دا نوقم بوون لە ژمارەیەش ته‌نها یه‌ك كه‌سیان رزگارى بووه‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئارى جه‌لال، سكرتێرى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران به‌ لەبارەی نقوم بوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە، راگه‌یاند: شه‌وى رابردوو یەختیک، کە هەڵگری ٣٥ پەنابەر بووە لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو کەوتووە لە نزیک ناحیەی قەرەبرون سەر بە پاریزگای ئیزمیر.

ئاری جەلال ئاماژه‌ى بەوە دا، لە کۆی ٣٥ پەنابەر لەناو یەختەکەدا، تەنها یەک پەنابەری عیراقی رزگاری بووە، تەرمى نۆ پەنابەریان دۆزراوەتە وە چارەنوس و رەگەزنامەیان ئەوانی دیکە نادیارە.

لەبارەی هەبوونی کۆچبەری کورد لە ناو قوربانییەکان، سكرتێرى فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران گوتی “تا ئێستا ناسنامه‌ى كۆچبه‌ره‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ تا بزانن، كه‌ ئایا كوردیان تێدایه‌ یاخود نا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com