وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا

0

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەل سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیاربوو دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ بەغدا، چاوشئۆغلۆ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێـمی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام سەردانەکەی بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١-١٠-٢٠١٨، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، گەیشتە بەغدا و لەلایەن باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پێشوازی لێکرا.

لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا، چاوشئۆغڵو لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە و لە میانی سەردانەکەیدا چاوی بە بەرپرسە سیاسییەکانی عێراق و نوێنەرانی تورکمانەکان دەکەوێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com