روونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی پاسپۆرتەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی خراپی و پاشەکشەی پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی جیهانی دەڵێت، بەمنزیکانە عێراقییەکان دەتوانن گەشتی چەند وڵاتێکی نوێ بکەن.

بەپێی دوایین ریزبەندی، پاسپۆرتی عێراقی خراپترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهاندا. هەروەها ئەوەی جێگەی سەرەنجە عێراق و ئەفغانستان لە ریزبەندی ١٠٦ و دوایین خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانن، کە هەڵگرانیان دەتوانن بەبێ ڤیزا تەنها سەردانی ٣٠ وڵات بکەن. 

ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ریزبەندی پاسپۆرتی عێراقییەوە نییە، پۆلێنکردنەکە پشت بە کۆمەڵێک پێوەر دەبەستێت، کە پەیوەستن بە دۆخی وڵات و دامەزراوە ئەمنی و ئابوورییەکان و هێزی دراو. هەروەها تاوەکو ئێستا چەندین وڵاتی جیهانی نیگەران و راڕان لەبارەی کۆچ و داواکردنی مافی پەنابەری.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەوەی تایبەت بێت بە رەهەندی دانوستاندن، ئەوا هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامە و توانیویەتی چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆبکات، لەبارەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، پاسپۆرتی خزمەت و ئەنجامدانی گفتوگۆکان بەمەبەستی ئاسانکاریکردنی پێدانی ڤیزای گەشیاریی بۆ عێراقییەکان لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی جیهاندا. 

ئەحمەد مەحجوب جەخت لەودەکەنەوە، لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2019 دا عێراقییەکان دەتوانن بچنە چەندین وڵات، وەزارەتی دەرەوەش گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی جیهانی کردووە و گەیشتووەتە ئەنجامی باش.  

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها دەڵێت وڵاتان لەسەر بنەمای هاوشێوە مامەڵە دەکەن، عێراق بە ئاسانی ڤیزا نادات، بەهۆی دۆخی ئەمنی و رێوشوێنی تووندی ئەمنییەوە،  پێدانی ڤیزای عێراقیش لە سەخترین ڤیزاکانە.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com