ئاماری قوربانیانی ئەفغانستان بڵاوکرایەوە

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی نەتەوەئەکگرتووەکان، کە سەبارەت بە ئاماری قوربانیانی شەڕ و توندوتیژکانی ئەفغانستان بڵاو بۆتەوە. لە ماوەی دە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٨ هەزار کەس بوونە قوربانی.

بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە بەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو، رێژەی زیانی گیانی خەڵکی ئەفغانستان ٥% زیادی کردووە.

لە دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی ١١ی سێبتەمبەر بۆ سەر نیۆیۆریک کە ١٧ ساڵی بەسەردا تێپەڕ بووە، بڵاو بوونەوەی ئەم ئامارە ئاماژەیەکە بۆ خراپتر بوونی دۆخی ئەمنی ئەفغانستان.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، بە هۆی هێرشی خۆکوژی و تەقینەوەکان کە خەڵکی مەدەنی کراوەتە ئامانج، تەنها لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا،١٠٦٥ کەس  کوژراون و ٢٥٦٩کەسیش بریندار بوونە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان لە رۆژانی داهاتوو بەڕێوە بچێت و رێکخراوی تاڵیبان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەکانی دەنگدانی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com