پەرلەمانتارێکی گۆڕان: داوایەک ئاراستەی حزبەکەی دەکات

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، باشتروایە بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان نەکات و، ئۆپۆزۆسیۆنێکی کارابێت لەپەرلەمان.

رۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨ هەڵبژاردنی بۆخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. بە پێی ئەنجامە بەراییەکان، بزووتنەوەت گۆڕان زۆرترین دەنگی لەدەستداوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، قارەمان قادر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بەشداری حیزبەکەی لەحکومەتی داهاتووی هەرێم، ڕایگەیاند”باشتروایە بزووتنەوەی گۆڕان لەم قۆناغەدا خۆی تەنها بهێڵێتەوە، بەشداری لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان نەکات و ئۆپۆزۆسیۆنێکی کاراش بێت لەپەرلەمانی کوردستان، چونکە  بزووتنەوەی گۆڕان تائێستا لەهیچ کام لەئامانجەکانی خۆی لای نەداوە”.

قارەمان قادر، گوتی”پێموایە بزووتنەوەی گۆڕان ئێستا لە قۆناغێکدایە، پێویستدەکات بەخۆی دابچێتەوە،کە لەڕابردوودا بەرامبەر یەکێتی و پارتی تەنهابووە و لەوتەنهاییەش نەترساین، بەڵکو ڕکابەرێکی سەرسەختی یەکێتی و پارتی بووین، ئەتوانم بڵێم بەدیلیش بووین”.

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان رایوایەکە ” یەکێتی و پارتی لە پێناو مانەوەی خۆیان کۆمەڵکێک ڕێکاری زۆر ناشارستانی، ناسیاسی، نامەدەنی و دوور لە مۆراڵی سیاسییان گرتەبەر، بەرامبەر بە بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان بێ هیوا بکەن، مادەم ئێمە خۆمان بە بەدیلی دەسەڵات دەزانین دەبێت پشوودرێژبین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com