عەلی عەونی: گستپرسی سەنەد و تاپۆی موڵکایەتی کوردە

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدگەیەنێت، ئەنجامی گشتپرسی سەنەد و تاپۆی موڵکایەتی گەلی کوردستانە بەدەستی کوردەوە. هەردەبێت سەربەخۆی بەدەستبهێنێت.

٢٥-٩-٢٠١٧، هەرێمی کوردستان گشتپرسی بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و زیاتر لە ٩٠% خەڵکی کوردستان، دەنگی بە- بەڵی بۆسەربەخۆی دا.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە ئەنجامی گشتپرسییەکەی ساڵی ڕابردوو بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند”ئێمە بە گەلی کوردستان، دەڵێین سەبرتان هەبێت، هەردەبێت ئەم سیستەمە بشکێت و گەلی کوردستان، سەربەخۆیی خۆی بەدەستبهێنێت و ئەنجامی گشتپرسی سەنەد و تاپۆی موڵکایەتی گەلی کوردستانە بەدەستی ئەم میللەتەوە”.

عەلی عەونی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کەتەنها یەکجار لەمێژوودا دەرفەت بۆ گەلی کوردستان درووستبووە، کە لێی بپرسن چیت دەوێت ئەوەتا گەلی کوردستان سەربەخۆی ویستووە “بەریتانیا ڕاستی نەکردووە کە گووتی کورد دەوڵەتی ناوێت، ئێران، تورکیا، سوریا و عێراق درۆ دەکەن دەڵێن، کورد پێیخۆشە لەگەڵ عێراق بێت”.

 گوتیشی”گەلی کورد نیو فرسەتی بۆ درووستبوو دەنگی دا بۆسەربەخۆی، دڵنیام لەپارچەکانی دیکەی کوردستان هەر فرسەتێک درووستبێت. کورد دەنگ دەدات بەسەربەخۆیی”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com