ئەردٶغان: باس لە رێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئەگەر چی رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن سەبارەت بە شاری مەنبج کێشەی تێکەوتووە، بەڵام پێداگری لە سەر دەکەینەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەخت دەکاتەوە رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە شاری مەنبج نەمردووە و کاری پێدەکرێت.

تورکیا و ئەمریکا، مانگی مەی رابردوو سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە مەنبج، گەیشتنە رێککەوتن و بڕیاریان دا کە ئاسایشی شارەکە بە شێوەی هاوبەش لە لایەن هێزە سەربازییەکانی دوو وڵاتەوە دابین بکرێت.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ئەردۆغان رایگەیاندووە، کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا بەڵێنیان داوە لەم بارەو  هەنگاوی بەکردەوە بنێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com