سعودیە بەهۆی ئەم بابەتەوە دەکەوێتە تەنگژەوە

0

نوچەنێت

لە کاتێکدا شاندی سعودیە، رۆژی رابردوو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵنەوە و بەدواداچوون  سەبارەت بە رووداوی بێ سەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسی رەخنەگری حکومەتی ریاز، گەیشتە تورکیا، کاردانەوە ی وڵاتانی جیهان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بەم رووداوە بەردەوامە.

سەرۆکانی ئەمریکا و فەڕەنسا کە لە گەڵ سعودیە، پەیوەندی بەهێزی بازرگانییان هەیە. ئەگەر چی تا ئێستا بە پارێزەوە هەڵوێستیان وەرگرتووە، بەڵام دوای قوڵ بوونەوەی ئەم کەیسە و دەنگدانەوەی لە لایەن ئاژانسەکانی هەواڵی جیهانەوە،بەرەبەرە ئەم دوو وڵاتە بە ئەدایەکی جددیتر سەبارەت بە رووداوەکە هەڵوێست وەردەگرن.

لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵ بانگەشەی ئەوە دەکەن. بەڵگەی وایان لایە کە سەلمێنەری کوژرانی جەماڵ خاشقچییە،ئەمەش وای کردووە کە زۆریەک لە کەسایەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، پێداگری لە سەر پێداچوونەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ سعودیە دەکەنەوە.

هاوکات کاردانەوەکان  وشەپۆلی نارەزاییەکان لە ناوەندە سیاسی و دبلۆماسییەکان، بەرەو ناوەندە بازرگانییەکان تەشەنەی کردووە و تا دێ بابەتی بێ سەروشوێن بوونی ئەم رۆژنامەنووسە زیاتر دەخرێتە بەرباس و لێکۆڵێنەوە.

لە نوێترین کاردانەوەی لەم چەشنە، ریچارد برانسۆن،میلیاردری بەریتانی رایگەیاندووە بۆ گوشار خستنە سەر سعودیە و ناچارکردنی ئەم وڵاتە بە دانی زانیاری و روونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە کەیسەکە،بەشێک لە پرۆژەکانی بۆ ماوەیەکی نادیار لە سعودیە هەڵدەپەسێرێت.

هاوکات جیم کیم،سەرۆکی بانکی جیهانی رایایگەیاندووە کۆڕبەندی ئابوری ریاز، بایکۆت دەکات کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک لە سعودیە بەڕێوەبچێت.

گەمارۆی میدیایی

ژمارەیەک لە میدیاکانی جیهان، هاوئاراستە لە گەڵ کەسایەتییە سیاسی و دیارەکانی جیهان لای خۆیانەوە تایانگەیاندووە، کە  کۆڕبەندەکەی بایکۆت دەکەن کە بڕیارە بە میوانداری محەممەد بن سەلمان،شازادەی جێنشینی سعودیە بەڕێوەبچێت.

هەر یەک لە پێگەی بە ناوبانگەکانی جیهان لەوانە فاینانشاڵ تایمز،نیۆیۆرک تامیز و ئێکۆنۆمیست رایانگەیاندووە، کە ئامادە نین هەواڵەکانی پەیوەست بەم کۆڕبەندە روماڵ بکەن.

ئاریانا هافینگتۆن، دامەزرێنەری هافینگتۆن پۆستیش لە شاندی راوێژکارارانی کۆبوونەوەی داڤوس لە سەحرا کشاوەتەوە.

ئەندۆر راس سورکین،پێشکەشکاری کەنالی سی،ئێن،بی،سی کە بڕیار بوو سێ پانێلی کۆبوونەوەکەی ریاز بەڕێوە ببات. لە تویتێكدا نوسیویەتی بەهۆی بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی. نیگەرانە  وبەشداری ئەم دانیشتنانە ناکات.

گوتەبێکی رۆژنامەی لۆس ئانجلێس تایمزیش، رایگەیاندووە کە پاترین سۆن شیونگ،خاوەنی ئەم رۆژنامەیە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ریاز دەکات.

لە لایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بە ناوهێنانی شازادەی جێنشینی سعودیە،ناوبراوی بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە بابەتی بێ سەروشوێن بوونی ئەم رۆژنامەنووسە بەرپرسیارە.

کاردانەوەی سەرانی جیهان

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر سعودیە دەستی لە کەیسی بێ سەوشوێن بوونی جەماڵ خاشقچی هەبێت. ئەوە واشنتۆن بە توندی سزای سعودیە دەدات.ئیمانۆئێل ماکرۆن،سەرۆکی فەڕەنسا نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەم رووداوە خستۆتە روو- و رایگەیاندووە چاوەڕیی روون بوونەوەی ئەم کەسیە دەکات و دەشڵێت. ئەم رووداوە  بابەتێکی جێی تێڕامان و جیدیە ماکرۆن جەختیشی کردۆتەوە ،کە سعودیە هیچ کات شەریكی گەورەی بازرگانی بۆ وڵاتەکەی هەژمار ناکرێت.

ئەنتەنیۆ  گۆترێس،سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لای خۆیەوە رایگەیاندووە، کە نەتەوەیەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ چارەنووسی خاشقچی دەکات و هۆشداری دەدات، کە نابێ رووداوی لەم بابەتە ببێت بە دیاردەیەکی ئاسایی.

کریستیەن لاگارد،سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو  هەڵوێستی وەرگرتووە و گوتویەتی دوای ئەم رووداوە تووشی شۆک بووە. هاوکات رایگەیاندووە بە وردی چاودێری هەواڵەکانی تایبەت بەم کەیسە دەکات و جەخت لە سەر رێزدانان بۆ مافەکانی مرۆڤ و بابەتی ئازادی زانیاری کردۆتەوە.

رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە نوێترین بەیاننامەی خۆی سەبارەت بەم رووداوە رایگەیاندووە، سعودیە لە مەسەلەی بێ سەروشوێن بوونی خاشقچی بەرپرسیارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com