گوڵـــئەندام

0

گوڵـــئەندام

من نازانم

مێخەک بۆن دەدا بە سنگت

یان سنگی تۆ گوڵاو دەکاتە

سەر مێخەک

من نازانم

مانگ ڕوت ڕوناک ئەکاتەوە

یان کوڵمی تۆ

خەرمانە بەو دەداتەوە

من نازانم

شنە پرچت شانە ئەکا

یان بەناو کاکۆڵتا ئەڕوات

بۆنی بسک و پەرچەم بکا

من نازانم

چاو لە ئەستێرە دائەگری

یان سێرە لە دڵم ئەگری

من نازانم

خرخاڵی پێتە ئەرزێ

یاخود تەزوی گیان کێشانە

ڕۆح ئەگەزێ

من نازانم

ئەم گوڵاوی دەم بەیانە کە ڕژاوە

بۆنی بێستانی شەمامە یان هەرمێ

یە یاخود بۆن و

بەرامەی سنگی تۆی پێ یە

چرا خانم، لێم ببورە

خۆ من هەر هێندە دەزانم

من خەتام کرد

هەرچی جوانی دنیا هەیە

بە جوانیەکەی تۆ شوبهانم

شیعری عەزیز ئەحمەد حەمە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com