نێچیرڤان بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٥-١٠-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.

شاندەکە پێکهاتبوون، لە ژه‌نه‌رال میگی ڤادل، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هابه‌ش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.

لە دیدارەکەدا، سولیڤان پیرۆزبایى له‌  نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر داعشدا، هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داواى به‌رده‌وامی گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غداى كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاریكاریى ئه‌منى و ئابورى. هاوکات تیشكى خسته‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و هیواى خواست هه‌موو سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى دیاریكراوى خۆیدا و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق، حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق ده‌ستبه‌كار ببێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com