دی مستۆرا دەستی لەکار کێشایەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، بە هۆکاری تایبەتی لە کۆتایی مانگی داهاتوو، دەست لە کار دەکێشێتەوە.

ستێفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا کە بۆ ماوەی چوار ساڵە، ئەم پۆستەی لە ئەستۆیە. دەڵێت، بە هۆکاری تاکەکەسی واز لە پۆستەکەی دێنێ.

دی مستۆرا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرووەکان، داوای لە ئێران، روسیا  وتورکیا کرد کە لە داهاتووویەکی نزیکدا لە شاری جنێف هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای سویس کۆببنەوە.

روسیا، ئێران و تورکیا وەک وڵاتانی گەرەنتیکاری وتووێژەکانی ئاشتی ئاستانا دەناسرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com