حکومەتی هەرێم ئەم لایەنە سیاسییە بە فەرمی ناناسێ

0

نوچەنێت: تایبەت 

نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا حکومەتی هەرێم، بەفەرمی دان بە دەسەڵاتی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان نەناوە.

رۆژئاوای کوردستان لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە سوریا، حکومەتی ئەو وڵاتە بەشێکی زۆر لە هێزەکانی کشاندوە بەرەی شەڕی لەگەڵ سوپای ئازاد و گروپە بەرهەڵستکارەکان. بەڵام لە رۆژئاوای کوردستان پەیەدە، بە باڵێکی پەکەکە ناسراوە، بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەت و هەروەها بەرگری لەو ناوچانەی داعش پەلاماری دەدات بووە حزبی یەکەم و ئەو حزبانەش، کە دژی حکومەتی سوریا بوون رێگری لە چالاکی و هەڵسوڕانیانی دەکرد و بەشێکی زۆریان ئاوارەی هەرێمی کوردستان. 

بەهۆی زاڵبوونی هەژموونی پەکەکە بەسەر پەیەدە و رۆژئاوای کوردستان و نەگونجانیان لەگەڵ هێزە کوردییەکانی دیکە، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی هەرێم دروست کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سلێمان عەرەب، نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی پەیوەندیان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تا ئێستا حکومەتی هەرێم، بەفەرمی دان بە دەسەڵاتی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان نەناوە و سنوورەکانی داخستووە، بۆیە هەڵوێستی ئێمە بۆ یەکێتی کورد و پشتگیری شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و دەستکەوتەکان، ئێمە ئامادەین بۆ یەکێتی نەتەوەیی و بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد.

سلێمان عەرەب ئاماژە بە دۆخەکەدا و گوتی، ئێمە لە ناو شەڕداین لەبەرانبەر داعش و رژێمی ستەمکاری بەعس و تورکیا لە عەفرین. هەروەها پڕۆژەی ئێمە نوێیە، بۆیە ئەرکی هەر کوردێکە پشتگیری شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان بکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com