نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان تاوتوێكرد

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان تاوتوێكرد.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ ٢٠-١٠-٢٠١٨) له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی، نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماكرۆن باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و پێکهێنانی حكومه‌تى نوێ كرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكی فەرەنسا، جه‌ختى له‌ پێویستی به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و پێکهێنانی حكومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه‌.

سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیری هه‌میشه‌ى فه‌ره‌نسا و ئیمانوێل ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووە. هەروەها داكۆكى له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و پێکهێنانی حكومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت.

نێچیرڤان بارزانى هیوای خواستووە، په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وامبن.

سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و ستایشی ئیمانوێل ماکرۆنی کردووە، که‌ دوای رووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی رابردوو رۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا له‌ ئارامکرنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ و ده‌ستپێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com