بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش هۆشداری ده‌دات

0

نوچه‌نێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژرادنی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، کە تەقەکردن و هەراسانکردنی خەڵک بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

دەقی ڕاگەیێندراوی ئاسایشی گشتی:

راگەیێنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشەوە

وێڕای پیروزباییمان بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکان، داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستمان دەکەین کە بە شێوازێکی شارستانیانە گوزارشت لە خۆشی و سەرکەوتنیان بکەن. تەقەکردن و هەراسانکردنی خەڵک بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سەرپێچیکاران ڕوبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

باهەموولایەک هاوکار بین بۆ پاراستنی ئارامی هەرێمەکەمان و گیانی هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش
۲۰۱۸- ۱۰ – ۲۱/۲۰

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com